سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش: 744 تۆمەتبار ماون دەستگیر بکرێن

سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش ڕایدەگەیەنێت: بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە ساڵی 2021 دەست بە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە کرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، لە کۆی 5920 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو، قۆناغ بە قۆناغ دەستگیرکران و ئێستا تەنها 744 تۆمەتبار ماون دەستگیر بکرێن.
دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، لیوا تارق ئەحمەد ئیبراهیم، سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی باڵای هاوبه‌ش له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم کۆبوونەوەی خۆی کردووە بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ئاماری ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بکات كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و ده‌ستگیر نه‌كراون.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی باڵای هاوبه‌ش بە فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2021) به هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش و ده‌زگاكانی ئه‌منی په‌یوه‌ندیدار دامەزرا .
بەپێی زانیارییەکانی لیوا تارق، لە سەرەتادا ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و ده‌ستگیر نه‌كرابوون، تاكو كاتی دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی باڵای هاوبه‌ش، (5920) تۆمه‌تبار بوون، بۆیه ئەمڕۆ له‌م ژماره‌یه ته‌نیا (744) تۆمه‌تبار ماون له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم ده‌سگیربكرێن کە زۆرینەیان لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش گوتی: بە پێویستی دەزانم داوا لە ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی باڵا بکەم به‌رده‌وام به‌دواداچوون بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی لاوه‌كی بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ماون.
بە هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند:هه‌موو كات ده‌رگایان كراوه‌یه بۆ هه‌ر زانیاریه‌ك کە هەیانە ده‌رباره‌ی هه‌ر تۆمه‌تباریك بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن .