ئەنەکەسە: كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری پێشێلی مافه‌كانی كوردی كردووه

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به‌م شێوه‌یه كه پێكهاته سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌رامۆش و كراون و په‌راوێز خراون، پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی هاوبه‌شیی گه‌لی كورده له پرۆسه‌ی نوێی سیاسی سووریادا، ده‌شڵێت، پشتوانی له ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕایگه‌یاند، به وردی چاودێری كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری‌یان كردووه كه ڕۆژانی 24 و 25ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ربڕیوه كه پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا بخاته سه‌ر پێی خۆی و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا بهێنێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و لامه‌ركه‌زی بهێنێته ئاراوه، كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیری و ئایینییه‌كان له خۆ بگرێت و له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه مافی هه‌مووان له پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیان مافی كورد به گوێره‌ی یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزێت.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به په‌له‌په‌لی و په‌راوێزخستن و فه‌رامۆشكردنی پێكهاته سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناویشیاندا ئه‌نه‌كه‌سه، پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌ما و مافی هاوبه‌شیی نیشتمانیی گه‌لی كورده له پرۆسه‌ی سیاسیی نوێی سووریادا، كه كار بۆ به‌دیهێنانی ئایینده‌یه‌كی باشتری گه‌لانی سووریا ده‌كات.
ئه‌نه‌كه‌سه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، بانگهێشتكردنی میوانان به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و سه‌ربه‌خۆ به ده‌ره له پێوه‌ره‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی سووریا به‌تایبه‌تی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كورد، ئه‌مه‌ش پرسیار له‌باره‌ی كرۆك و ئامانجی كۆنگره‌كه دروست ده‌كات.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، حه‌سه‌ن ده‌غیم، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیالۆگی نیشتمانی سووریا به كه‌ناڵی "العربیة"ـی گوت، هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا به‌شداری له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریادا ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیالۆگی نیشتمانی سووریا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گفتوگۆكان له باره‌ی پرسه گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ بژارده‌ی سووری ده‌بن نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه سه‌ربازییه‌كان.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) باڵی سیاسی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕه‌خنه‌ی له لیژنه‌كه گرتبوو كه بانگهێشتی هیچ ئه‌ندامێكی كوردی نه‌كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیژنه‌كه ئامانج لێی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریایه له دیاریكردنی ئایینده و چاره‌نووسی سووریا.