فریادە شێت و فەتاح فلکە بەتاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، فریادە شێت و فەتاح فلکەیان بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دوو تۆمەتباری بە تاوانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە ناوەکانی( فریادە شێت و فەتاح فلکە) دەستگیرکرد کە هاوکاری دیکەشیان لەگەڵدا بووە، هەردوو تۆمەتبارەکان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕوو بوونەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان دەرباز بکەن، بەڵام هەردوو بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر کە ئاسایش پێی وایە بازرگانی مەترسیدارن، دەستگیر کران و لەنێو ماڵیشیاندا دەست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر و چەکیشدا گیراوە، لەگەڵ ئەوەی بازرگانان فێڵیان لە ماددەکانی هۆشبەریشدا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، فەتاح فلکە، خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

 

 

Fly Erbil Advertisment