جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز: ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق هیچ کێشەیەک نییە، لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025، نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی  لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق هیچ کێشەیەک لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نییە، بەڵام پێش هەناردەکردنەوەی نەوت، پێویستە حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر چەند خالێک ڕێکبکەون.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پێشوەختە ڕێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان دەکرێت.

نەهرۆ ڕواندزی باسی لەوەکرد، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەیوەندی بە بابەتی مووچەوە نییە و بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی ئەنجامم داون، لە وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.