نرخی ئەمڕۆی نەوت

قەدەغەی هاتووچۆ نرخی نەوت دادەبەزێنێت

K24- هەولێر:

نرخی نەوت جارێکی دیکە بەهۆی مەترسی کەمبوونەوەی خواست لە ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە دابەزی، ئەمەش بەهۆی زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 0.4% دابەزی و و بووە 42 دۆلار و 91 سەنت ئەمەش دوای ئەوەی دوێنی بۆ سەروو 43 دۆلار بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکاسیش بۆ 40 دۆلار و 46 سەنت دابەزی.

لە 16 ویلایەتی ئەمەریکا، کۆرۆنا بەجۆرێک زیادی کردووە، ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هەیە، هەروەها لە ئوستراڵیاش قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەک راگەیەندراوە ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.

Reuters