سەرۆک بارزانی و سەرۆک کۆماری عێراق دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025،  سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان تاوتوێ کرا.