وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمەکانمان تەنیا لە بازاڕی ناوخۆ ساغ دەبێتەوە
.
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەیەنێت، جگە لە بازاڕی ناوخۆ ھیچ بازاڕێكی دیكە بۆ بەرھەمە كشتوكاڵییەكانی ھەرێمی كوردستان نییە.
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئێستا تاکە بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بازاڕی ناوخۆییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوە عێراق هەناردە بکەن، وەک وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام ئەوە رێوشوێنی زۆری پێویستە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆمپانیا هاتوونەتە سەر هێڵ.