ئەمڕۆ مان سیتی رووبەڕووی یانەیەكی پلەدووی ئینگلیزی دەبێتەوە
دوای 36 ساڵ بۆ یەكەمجار رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
ئه‌مرۆ مانچێسته‌ر سیتی كاتژمێر 20:30 به‌كاتی هه‌ولێر له قۆناخی پێنجه‌می جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند ميوانداريی پله‌یمۆسی پله‌دوو ده‌كات كه له قۆناخی رابردوو لیڤه‌رپوولی دوورخسته‌وه، هه‌ردوو یانه دواینجار له ساڵی 1989 له خولی پله‌دووی ئینگڵاند رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه.
مانچێسته‌ر سیتی له قۆناخی پێنجه‌می جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند له ياریگەی ئیتیحاد ستادیۆم میوانداریی پله‌یمۆس ئارگیلی پله دووی ئینگڵاند ده‌كات، ئەمەش لە كاتێكدایە مان سیتی له قۆناخی چواره‌م به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له لیتۆن ئۆرێنتی برده‌وه، پله‌یمۆسیش سه‌پرازێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له لیڤه‌رپوولی برده‌وه و بلیتی قۆناخی پێنجه‌می بڕی.
له‌م یارییه ئاكانجی و جۆن ستۆنز به‌هۆی پێكان ناتوانن یاریی بكه‌ن، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت پێپ گواردیۆلا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌چاو یاریی رابردوو له پێكهاته‌كه‌ی بكات و به‌شێكی زۆری یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پشوو پێبدات.
لێدوانەكانی گواردیۆلا لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
راسته پله‌یمۆس یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ نییه، به‌ڵام خۆ ئێمه به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوولیش دۆڕاین و ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر برینتفۆرد دۆڕان كه ئه‌وانیش به‌ناوبانگ نین، بۆیه به‌ناوبانگی بۆ سه‌ركه‌وتن نابێته پێوه‌ر، ڤتۆر ریێس یاریزانێكی لاوه و له به‌رازیله‌وه هاتووه، به‌ڵام زۆر وردبینه، توانایه‌كی جه‌سته‌یی زۆر باشی هه‌یه و زۆریش زیره‌كه، دڵخۆشم له راهێنانه‌كان ده‌یبینم، زیاده‌یه‌كی زۆر باش ده‌بێت بۆمان، زۆرێك له‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی سی ساڵه هێشتا داهاتووی یانه‌كه‌مانن، ته‌نیا دیبڕۆین نه‌بێت كه ئه‌ویش ده‌كه‌وێته سه‌ر یانه‌كه كه ئایه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه یانیش نا، پێموایه ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌ستیان تا كۆتایی وه‌رزی داهاتوو هه‌یه له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه، ئه‌وان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن و به‌هۆی زۆری یارییه‌كانه‌وه پێویستمان به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه، نازانم چاره‌نووسی مان سیتی له دادگا چی ده‌بێت كاری من ته‌نیا به‌ڕێوبردنی تیپه‌كه‌یه و هیچ شتێكی دیكه‌م له‌سه‌ر نییه.
دوای 36 ساڵ بۆ یەكەمجار رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
له مێژوودا هه‌ردوو یانه له 20 یاریی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، مان سیتی 11 سه‌ركه‌وتن و پله‌یمۆسیش پێنج بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و له چوار یارییش به‌رامبه‌ربوون، دواینجاریش ساڵی 1989 هه‌ردوو یانه له خولی پله‌دووی ئینگلاند رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه ئه‌وكات مان سیتی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له دوایین حه‌وت یاریی نێوانیشیان له پێنج یارییاندا هه‌ردوو یانه گۆڵیان له یه‌كتری كردووه، پله‌یمۆس دۆخی باش نییه له كۆی 19 یاریی ئه‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.