دانیشتووانی غه‌ززه له‌نێو پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پێشوازیی له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن
دانیشتووانی غه‌ززه دووه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه له‌نێو شه‌ڕ و ناسۆرییه‌كانیدا پێشوازیی له‌و مانگه ده‌كه‌ن و سرووته‌كانی به‌جێ ده‌هێنن؛ هاوكات نزا ده‌كه‌ن و خوازیارن ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ژیان له كه‌رته‌كه‌یان ئاسایی ببێته‌وه.
غه‌ززه‌ییه‌كان له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025 و به‌ره‌به‌یانی 1ـی ئاداره‌وه، له‌نێو خانوو و باڵه‌خانه ڕماوه‌كانه‌وه خۆیان بۆ پێشوازیی له مانگی ڕه‌مه‌زان ئاماده كرد.
سه‌ره‌ڕای دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، به‌ڵام دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه ڕوویان له بازاڕه‌كان كرد بۆ كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان.
هاووڵاتییانی غه‌ززه له چه‌ندین شوێنی وێرانبووی كه‌رته‌كه‌یان كۆ بوونه‌وه و نزایان كرد ئاشتی و ئاسایشیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و كۆتایی به شه‌ڕ و ناسۆرییه‌كانی بێت.
دانیشتووانی ئه‌و كه‌رته به هه‌ماهه‌نگی و هه‌روه‌زی یه‌كدی، چه‌ندین پاشماوه‌یان لا برد بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی به كۆمه‌ڵ و به‌ربانگی به كۆمه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین دروشم و هێما و نووسینی تایبه‌ت به‌و مانگه‌یان به قه‌د پاشماوه‌ی دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵواسیوه و خۆشی خۆیان به هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ربڕیوه.