وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە موسوڵمانان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکات و بە ساتێک بۆ نوێبوونەوە و خۆڕاگری و بەخشندەیی ناساندووە.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی ئەمەریکا و جیهان دەکەم.

ئاماژەشی داوە، ڕەمەزان ساتێکە بۆ نوێبوونەوە و خۆڕاگریی و خزمەتکردن و بەخشندەیی لای موسڵماناندا.

هەروەها لە مانگی ڕەمەزان، کۆمەڵگەی موسوڵمانان بە یەکەوە بە ڕوحێکی ئاشتییانە بەربانگ دەکەنەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment