ریال مەدرید كۆمەڵێك ریكۆردی خراپی تۆمار كرد
ئامارەكانی ریال مەدرید بە بەراوردی ساڵی رابردوو كارەساتە
ریال مه‌درید دوای ساڵی 2020 بۆ جاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس دۆڕا و له گه‌ری 26ـی لالیگا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر ریال بێتیس شكستی هێنا كه شاهانه‌كان له‌م وه‌رزه تا ئێستا دوای تێپه‌ڕینی 26 یاریی له 10 یاریی خاڵیان له‌ده‌ست داوه له كاتێكدا له كۆی 38 یاریی وه‌رزی رابردوو ته‌نیا له نۆ یاریی خاڵیان له‌ده‌ست دا بوو.
ریال مه‌درید به دۆڕانی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، كۆمه‌ڵێك ریكۆردی خراپ و نه‌رێنیان تۆمار كرد و دوای ساڵی 2020 به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس دۆڕا كه دوایینجار له رۆژی هه‌شتی مانگی سێی ساڵی 2020 هه‌ر به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕا.
شاهانه‌كان له یاریگه‌ی ڤیامارین له دوایین سێ وه‌رز نه‌یانتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بهێننن، یه‌ك شكست و دوو به‌رامبه‌ربوونیان تۆمار كردووه، دواینجار له وه‌رزی 2021 بۆ 2022 توانیان له‌و یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
ریال مه‌درید به‌و دۆڕانه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس له دوایین پێنج یاریی لالیگا دووه‌مین شكستی تووشبوو له‌و پێنج یارییه‌ش ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه و دوو بهرامبهربوونیشی تۆمار كردووه.
دوای تێپه‌ڕینی 26 گه‌ڕ به‌سه‌ر لالیگا ریال مه‌درید چواره‌مین شكستی تووشبوو، بەمەش ده‌یه‌مین یارییە له‌م وه‌رزه یان ده‌دۆڕێت یانیش به‌رامبه‌ر ده‌بێت كه وه‌رزی رابردوو له كۆی 38 یاریی له هه‌شت یاریی به‌رامبه‌ربوو ته‌نیا یه‌ك یارییشی دۆڕاند ئه‌ویش دێربی مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو.
ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای وه‌رز ساڵی 2025 ئاستی به‌رز بووه‌وه و پێشه‌نگایه‌تی به جیاوازی حه‌وت خاڵ وه‌رگرت، به‌ڵام له دوایین پێنج یاریی ته‌نیا پێنج خاڵی له لالیگا به‌ده‌ستهێناوه و به بردنه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و یانیش به‌رامبه‌ربوونی بارسێلۆنا ئه‌وا شاهانه‌كان له ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر پێشه‌نگایه‌تییه‌وه داده‌به‌زنه خانه‌ی سێیه‌می لالیگا.