ئه‌ڵمانیا.. ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ناو خه‌ڵكدا كێشا و قوربانی هه‌یه

مێدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلێك له شارێكی ئه‌ڵمانیا خۆی به‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا كێشاوه؛ په‌یامنێری كوردستان24ـیش ده‌ڵێت، قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 3ـی ئاداری 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، ئۆتۆمبێلێك له ناوه‌ڕاستی شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا خۆی به قه‌ره‌باڵغییه‌كی خه‌ڵكدا كێشاوه.
له لای خۆیه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاندووه و ڕێگه‌كانی داخستووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ڕووداوێكی مه‌ترسیدار" هه‌یه.
پۆلیس داوای له هاووڵاتییان كردووه له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن و له ناوچه‌ی ڕووداوه‌كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه نزیك نه‌بنه‌وه؛ هاوكات ڕایگه‌یاندووه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان له‌م باره‌وه ده‌ست پێكردووه و گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ته‌مه‌نی چڵ ساڵه.
هاوكات شه‌وقی كانه‌بی، په‌یامنێری كوردستان24 لە ئەڵمانیا گوتی، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، تا ئێستا دوو كه‌س گیانی سپاردووه و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، شۆفێرێك له ئه‌ڵمانیا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و قوربانیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڕوونیان كرده‌وه، هێرشه‌كه له له شاری مادبێرگی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه و له ئه‌نجامدا قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات پۆلیس گوتی: له‌و هێرشه‌دا 11 كوژراوه و نزیکەی 80 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، ئۆتۆمبێلێک لە شاری میونشن، خۆی دەکات بە نێو خۆپیشاندانێکدا و لە ئەنجامدا 28 خۆپیشاندەر بریندابوون و کەسێکیش گیانی سپارد، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.