وەزیری بەرگریی ئەمەریکا: هێرشە سایبیرییەکان بۆ سەر ڕووسیا ڕادەگرین

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا فەرمانیکرد، هەموو هێرشە سایبیریی و زانیارییەکانی دژی ڕووسیا ئەنجام دەدرێن، ڕابگیرێن.

وەزیری بەرگریی ئەمەریکادەڵێت:  لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ هەوڵی نزیکبوونەوە لە ڤلادمێر پوتن دەدات بۆ وەستاندنی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا کە کێڤ و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا پێیان وایە ئاگربەستەکە لەبەرژوەندی مۆسکۆیە، پێویستە هێرشە سایبیرییەکان ڕابگیرێن.

دەشڵێت: ئاسایی نییە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوەڕاستی دانووستانەکانی ئاستی باڵا بەردەوام بن، بەڵام بڕیارەکە پێش کۆبوونەوە توندەکەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دراوە، هاوکات بووە لەگەڵ هەوڵەکانی ترەمپ بۆ چاککردنەوەی هەڵەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، گوتیشی: ئەمە ئامادەیی ئەمریکا نیشاندەدات بۆ وازهێنان لە هاوپەیمانەکانی لە دیوەکەی دیکەی زەریای ئەتڵەسی و قبوڵکردنی پلانەکانی پوتن بۆ داهاتووی ئۆکرانیا.

 
Fly Erbil Advertisment