نرخی ئەمڕۆی نەوت
کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەریان لەسەر بازاڕی نەوت هەیە
K24- هەولێر:
جارێکی دیکە بەهۆی ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە وەستا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، نۆ سەنت دابەزیووە و بووە بە 43 دۆلار و 20 سەنت.
هەروەها نرخی بەرمیل تێکاسیش، بە 40 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە 15 ئەم مانگە، ئەندامانی ئۆپێک لەبارەی بەرهەم و نرخی نەوتەوە کۆببنەوە، ئەمەش کاریگەر لەسەر نرخی نەوت دەبێت.