عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى دەست پێدەكاتەوە
.
K24 - ھەولێر
عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێدەکاتەوە و ئەو كەسانەی لە عێراقەوە گەشت بكەن دوای گەڕانەوەیان كەرەنتین دەكرێن.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق رایگەیاند، هەموو عێراقییەک بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.
لیژنهكه له بڕیارهکهیدا ئاماژهیداوه، ئەوانەى گەشتی دەرەوە دەکەن دەبێ دواى گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن، ئەوەش خراوەتەڕوو کە له قۆناغی یهكهمدا گەشتەکان تهنیا بۆ دەرەوەی عێراق دهبێت.