لە مانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر تەحینی ئامێدی زیاد بووە
لە مانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر تەحینی ئامێدی زیاد بووە و خاوەنی یەکێک لە کارگەکانیش دەڵێت: ڕۆژانە تۆنێک بەرهەم دێت و هەناردە سەرجەم پارێزگاکان دەکرێت.
چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، ئەیوب مستەفا، خاوەنی یەکێک لە کارگەکان لە شارۆچکەی ئامێدی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر تەحین زیاد دەبێت و ڕێژەی بەرهەم هێنان بۆ تۆنێک زیاد دەکات، بەڵام لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا ئەم خواستە کەمتر دەبێت.
ئەیوب مستەفا، گوتیشی: تەواوی کونجییەکان خۆماڵین و لە سنووری ئامێدی و پاریزگای دهۆک و دەوروبەری وەردەگرین، تەحین هەناردەی سەرجەم پارێزگاکان و خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت.
ساڵی ڕابردوو تەحینی ئەم کارگەیە هەناردەی ئەورووپا و ئەمەریکا کرا.
ئامێدی کەش و هەوایەکی لەبار و فێنکی هەیە و بەرهەم هێنانی تەحین لەو شارۆچکەیە بۆ چەند سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بۆتە مۆرکێکی لەمێژینە ئەو سنوورە.