داوا لە ئیسرائیل دەکرێت بە زووترین کات ڕێگە بە هاوکارییەکان بدات بۆ ناو غەززە

وەزیرانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا، داوایان لە ئیسرائیل کرد یارمەتی مرۆیی بەخێرایی و بێ ئاستەنگ بچێتە ناو کەرتی غەززە.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هەر سێ وڵاتەکە داوایان لە ئیسرائیل کرد ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە "بە شێوەیەکی تەواو، خێرا، سەلامەت و بێ بەربەست" جێبەجێ بکات.

وەزیرەکان هۆشدارییان دا کە "ڕاگرتنی هاتنی کاڵا و یارمەتییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە، وەک ئەوەی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت".

هەروەها جەختیان لەوەش کردەوە "گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی ناتوانرێت بە مەرجی ئاگربەست بێت و ناتوانرێت بۆ مەبەستی سیاسی بقۆزرێتەوە".

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment