دلێمی: هەزاران هاووڵاتیی بێتاوانی سووننە دەستگیر کراون
لەیس دلێمی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، پشتڕاستی کردەوە کە هەزاران سوننەی بێتاوان بەهۆی زانیاریی هەڵەی سیخورەکانەوە زیندانی کراون.
دلێمی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی سومەرییە ڕایگەیاندووە، "ئێران، حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دوور نەخستەوە، هەروەها دوورخستنەوەیشی بە ئامانجێکی سیاسی نەبوو، فشارە سیاسییەکانیش بە ئامانجی هێشتنەوەی ئەو بووە، چونکە گەورەترین لۆبی هەیە."
ئاماژەی بەوەش دا، سزانەدانی حەلبووسی نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ دۆخی وڵات، نوێنەرەکەی لەبەردەم دادگەدا دانی بە ساختەکاریدا ناوە و دەیەوێت بە تۆمارکردنی داوای یاسایی و دەرکردنی بەیاننامە بابەتەکان تێکەڵ بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: سەرەڕای ئازادکردنی حەلبووسی، هەست بە فشار دەکەین لەسەر دادگاکە، ئێستاش دۆسیەکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخەوە تاوتوێ دەکرێت، ناکۆکی لەگەڵیدا پەیوەندیی بە ئەدای کارەوە هەیە، منیش ئاشتەواییم ڕەت نەکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، حەلبووسی هەڕەشەی لە نوێنەرانی ئەنبار کرد کە کۆمسیۆن لە دەستی ئەودایە و بەبێ ئەو ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەروەها هیچ سیاسەتمەدارێک وەکو ئەو لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەوەی لە سەپاندنی هەژموونی بەسەر دەوڵەتدا پێی گەیشتووە.".
باسی لەوەش کرد، نامانەوێت حەلبووسی لەدەست بدەین، بەڵام خۆی لەدەستدا و لەگەڵیدا دۆڕاوین، دەشڵێت: "یاساکانی لێبوردنی پێشوو هەموو دەستگیرکراوانی سوننەیان ئازاد نەدەکرد، دادوەرەکانیش لەسەر کاغەز بڕیار دەدەن و هەزاران کەسی بێتاوان بەهۆی سیخوڕەکانەوە چوونەتە زیندانەکانەوە".
ڕوونیشی کردەوە کوبەیسی بە دوژمنایەتی بەرامبەر هەمووان ناسراوە و سەیری ڕاستییەکان ناکات، دەشڵێت: چوارچێوەکە تا ئێستاش بە حەلبوسیەوە چەسپاوە.
ڕاشیگەیاند، داوامان لە حکوومەت کرد عێراق سەقامگیر بکات و دۆخی سووریا بۆ گەلەکەی جێ بهێڵێت و ئێمەش پشتیوانیی بڕیارەکانی دەکەین.