فڕۆکەیەکی جەنگیی کۆریای باشوور بە هەڵە 7 کەسی بریندار کرد

فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی کۆریای باشوور داوای لێبووردنی لە هاووڵاتییان کرد، پاش ئەوەی یەکێک لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی بە هەڵە، هەشت بۆمبی لە دەرەوەی سنووری مەیدانی دیاریکراودا بەردایەوە.

گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند  "فڕۆکەیەکی جۆری KF-16  هەشت بۆمبی MK-82 ی بە هەڵە، لە دەرەوەی ناوچەی دیاریکراو بەرداوەتەوە و لە ئەنجامدا چەند هاووڵاتییەک بریندار بوونە. ئێمە زۆر بە داخەوەین و هیوای زوو چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین. هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە هەڵەکە بە ئەنقەست نەبووە."

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە حەوت کەس لەو ڕووداوەدا بریندار بوونە کە برینی چوارکەسیان سەختە.

ڕووداوەکە کاتژمێر 10 ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە بۆتشۆن، بە دووری 25 کیلۆمەتر لە سنووری کۆریای باکوور ڕووی داوە.

حکوومەتی کۆریای باشوور لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و قەرەبۆکردنەوەی زیانلێکەوتووان پێک هێناوە.