هاکان فیدان: پێویستە هەسەدە خۆی هەڵوەشێنێتەوە پێش ئەوەی هێرش بکەینە سەری

هاکان فیدان
هاکان فیدان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) خۆی هەڵوەشێنێتەوە بەر لەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی ئەنجام بدات.

پێنجشەممە 6ــی ئاداری 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل پێی وایە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڕەشەن لەسەری، ئەوەش زۆر مەترسیدارە، دەشڵێت: ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی وڵاتان بێهێز و بێ دەسەڵات بمێننەوە و نەتوانن بەرگریی لەخۆیان و سنوورەکانیان بکەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەیە ببێتە بەشێک لە ژێرخانی ئەمنی ئەورووپای نوێ ئەگەر ناتۆ هەرەس بێنێت، دەشڵێت: تورکیا دەچێتە پاڵ پەیماننامەی ئاسایشی ئەورووپا دوای ناتۆ، لەبارەی سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرعیش، هاکان فیدان گوتی: خزمەتگوزارییەکانی شەرع بۆ ئیدلب ئەو ڕوانینەی دروستکردووە کە ژیان تەنها لە جەنگ کورت نابێتەوە، گوتیشی: ئەحمەد شەرع ئێستا تێگەیشتنێکی باشتری هەیە بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، دەڵێت: پێشتر زانیاریمان لەسەر ئەوە نەبوو تەحریر شام هێرش دەکاتە سەر ڕژێمی سووریا.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment