ڕووسیا شارۆچکەی ئەندریفکای دۆنیتسکی گرتەوە

لەوەتەی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بە جووڵەی سەربازیی زیاتر کردووە و لە هەندێ ناوچەشدا پێشڕەویی زۆریان کردووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، ڕایگەیاند: هێزەکانیان شارۆچکەی ئەندریفکای سەر بە دۆنیتسکیان لە ژێر چنگی هێزەکانی ئۆکرانیا دەرهێناوەتەوە و ئازادیان کردووە، دەشڵێت: تەنها لەو بەرەیە، هێزەکانی ئۆکرانیا 590 سەربازییان کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماری زیانەکانی ئەمڕۆی هێزەکانی ئۆکرانیای بڵاو کردووەتە و دەڵێت: لە تەواوی بەرەکانی جەنگدا، ئەمڕۆ 25 سەربازی ئۆکرانیا بە دەستی هێزەکانی باکوور کوژراون، هاوکات هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژئاوا پلانی خۆیان لە پارێزگای خارکۆڤ تۆکمەتر کردووە، بەشێوەیەک زیانیان بە سوپای ئۆکراینا گەیاندووە کە 200 سەربازیان لێ کوشتوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاشکرای کردووە، هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیان، پێشڕوویان بۆ بەرەکانی بەرگری ئۆکرانیا لە دۆنێتسک و زاپۆرۆژیە کردووە و زیانیان بە سوپای ئۆکراینا گەیاندووە بە کوشتنی نزیکەی 155 سەرباز، سەرباری ئەوەی گروپی دنیپەری سەربازیی ڕووسیا زیانیان بە هێز و جبەخانەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی دنیپرۆپێترۆڤیچ و زاپۆرۆژی و خیرسۆن گەیاندووە و نزیکەی 70 سەربازیان لەوێ کوشتووە.
وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا ئاشکرای دەکات، زیانیان بە ژێرخانی فڕۆکەخانەی سەربازی، وێستگەی لاوەکیەکانی کارەبا کە سوپای ئۆکرانیا بەکاری دەهێنێت، لەگەڵ کارگەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شوێنی کۆنتڕۆڵکردنیان، لەگەڵ جبەخانە و مووشەک و تۆپخانەکانیان.