سویسرا كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتییانی غه‌ززه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه

سویسرا كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیی له باره‌ی بارودۆخی هاووڵاتییانی غه‌ززه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؛ ئیسرائیل له بنه‌ڕه‌تدا دژی بیرۆكه و پرۆژه‌ی كۆنفرانسه‌كه بوو.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، نیكۆلا بیدیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا له پلاتفۆرمی (ئێكس) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به بارودۆخی هاووڵاتییانی غه‌ززه‌ی ڕایگه‌یاند، كه بڕیار وابوو سبه‌ی هه‌ینی به بانگهێشتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
نیكۆلا بیدیۆ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ت بوو به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی چواره‌می جنێڤ له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین به ڕێگه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
بیدیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان و ڕازینه‌بوونی ئیسرائیل كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی بیرۆكه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بوو، كۆنفرانسه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ئیسرائیل له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی یاساییدایه دژ به ئیسرائیل و جێی مشتومڕه.
سویسرا كه پارێزه‌ری ڕێككه‌وتننامه‌كانی جنێڤی تایبه‌ت به یاساكانی جه‌نگ و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مرۆییه، پێشتر له ساڵانی 1999، 2001 و 2014 كۆنفرانسی له‌م شێوه‌یه‌ی ڕێك خستووه.