عراقچی بۆ تره‌مپ: ئێران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ناچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاران تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له فشاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ناچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی گوت، تا ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له فشاره تونده‌كانی بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت، سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ناچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
عراقچی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به هێرشی سه‌ربازیی له‌نێو ناچێت، چونكه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له به‌رنامه‌كه‌دا به‌كار هاتووه، ڕێگه به هێرشی سه‌ربازی نادات و ناتوانرێت بۆردومان بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌م باره‌وه، گوتی، هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران، ده‌بێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره و فراوان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چەکێکی تری ئەتۆمی دروست ببێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، ئێران بۆ چارەسەری ئەو پرسە دوو ڕێگەی لە بەردەستە، ئەوانیش یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت، یانیش بەشێوەی ڕێککەوتن. گوتیشی: من ڕێگای ڕێککەوتنەکەم پێ باشترە، چونکە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم.
تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەڵامی نامەکەی ترەمپیان نەداوەتەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، دەیەویت لە ڕێگەی دانوستاندنەوە پرسی ئەتۆمی ئێران چارە بکات.
هەروەها ڕووسیاش ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمەریکادا بکات.