لافاوی ئێران ڕژاوەتە ناو پێنج دۆڵی عێراق

شەممە، 8ـی ئاداری 2025، یەحیا قەنبەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قەزانیە لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، شەپۆلێکی لافاو لە ئێرانەوە گەیشتووەتە عێراق.

یەحیا قەنبەر بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی گەورەی لافاو لە ئێرانەوە گەیشتە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، دەورووبەری ناحیەی قەزانیە و قەزای مەندەلی."

ئاماژەی بەوەش کرد "دیارترین ناوچە کە لافاوەکە گرتوویەتەوە دۆڵی 'ئەلکەلال'ە، کە پێشی دەگوترێت دۆڵی تەرسەق ئەلکەبیر." گوتیشی، "بەهۆی بارانی بەخوڕ، هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی لە ناوچە سنوورییەکان تۆمار نەکراوە."

هەروەها بەگوتەی شایەتحاڵانی "لافاوی ئێران ڕژاوەتە زیاتر لە 5 دۆڵی سنووری لە عێراقدا، دیارترینیان نەفت، لیما، تەهلاو، موەیلح و تەرسەقن."

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment