کۆشکی سپی: دەکرێت بە ڕێگەی سەربازی یان دانوستان مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەین

کۆشکی سپی لەسەر ڕەتکردنەوەی بانگەوازەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، وەڵامی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە و دوو بژاردە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران دیاری دەکات.

برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: "هیوادارین حکوومەتی ئێران بەرژەوەندییەکانی خەڵکەکەی و ڕژێمەکەی بخاتە سەرووی تیرۆرەوە."

هیوز، لە بارەی قۆناغی داهاتووی ئیدارەی ترەمپ بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ ئێران ئاماژەی داوە "دەتوانرێت لە ڕێگەی سەربازییەوە یان لە ڕێگەی دانوستان مامەڵە لەگەڵ تاران بکرێت."

لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمەریکا دوای قسەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دێت؛ خامنەیی لە میانی قسەکردن بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای دانوستان ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌ بكەن، تەنیا مه‌به‌ستی خۆ سه‌پاندنیان هەیە، هەربۆیە تاران هه‌رگیز بە داواكارییەکانی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕازی نابێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment