وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین: پچڕانی کارەبای غەززە كۆمهڵكوژیی دانیشتووانهكهی قووڵتر دهكاتهوه
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین لە ڕاگەینراوێکدا سەرکۆنەی بچڕانی کارەبای غەززە لەلایەن ئیسرائیل دەکات و ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی ئیسرائیل كۆمهڵكوژیی دانیشتووانی كهرتهكه قووڵتر دهكاتهوه.
دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تییدا هاتووە، بە توندی ئیدانەی بریارەکەی وەزارەتی وزەی ئیسرائیل لەبارەی بچراندنی کارەبا بەسەر کەرتی غەززە دەکەن.
هەروەها ئاماژەش دراوە، ئەو بڕیارە كۆمهڵكوژیی دانیشتووانی كهرتهكه قووڵتر دهكاتهوه و کارەساتی مرۆیی لێ دهكهوێتهوه.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، ئێلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند، بڕیارێکی ئیمزا کردووە و تێیدا هاتووە، پێویستە دەستبەجێ کارەبا لەسەر کەرتی ببڕدرێت.
هەروەها گوتیشی: هەموو کارتێکی فشار بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی بارمتەکانی ئازاد بکەن و دڵنیابنەوە کە چیتر حەماس لە غەززە نامێنێت.