سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24: هێزه‌كانی سووریا به هه‌ماهه‌نگیی هه‌سه‌ده به‌ره‌و باكووری ڕۆژهه‌ڵات جووڵه‌یان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا به هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جووڵه‌یان كردووه.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ئه‌نوه‌ر له‌تیف، په‌یامنێری كوردستان24 له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه گوتی، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا به هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جووڵه‌یان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئامانجی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا بۆ وه‌رگرتنی بنكه سه‌ربازی و خاڵه سنوورییه‌كانه.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بیت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.