سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، سعودییە پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدارانی سووریا کرد کە ڕێککەوتنێکیان بۆ یەکخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی مەدەنی و سەربازیی، لەگەڵ هەسەدە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا ئیمزا کردووە و ستایشی ڕێوشوێنەکانی دیمەشقی کرد بۆ پاراستنی ئاشتی مەدەنی لەو وڵاتەدا.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شانشینی سعوودییە پێشوازی لە ئیمزا کردنی ڕێککەوتننامەکە دەکات، کە مەرجە یەکخستنی تەواوی دامەزاروە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریادا دیاری دەکات.
ئەم هەڵوێستەی سعوودیە، دوای ماوەیەکی کەم لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هات بۆ تێکەڵ کردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئیدارەی دەوڵەتی سووریا.
لە بەیاننامەکەدا سعوودیە "پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ یەکڕیزی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا" نوێ کردەوە.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانیی له ده‌وڵه‌تی سووریا بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.
هەروەها ڕۆژی هەینی،7ـی ئاداری 2025، سعوودیە پاڵپشتی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی سووریا ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپانەی لە دەرەوەی یاسا"، دوای پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سەربە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕووخاو لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
ئەو شەڕو پێکدادانەی نێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەسەد و هێزەکانی سووریا لە لازقیە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەدەنی.