ئەردۆغان: پێویستە ڕێککەوتنەکەی شەرع و عەبدی بە تەواویی جێبەجێ بکرێت
سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات و دەڵێت: ڕێککەوتنەکە ئاشتی لە سووریا بەرقەرار دەکات.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەکاتی بەربانگ لەگەڵ کۆمەڵێک هاووڵاتی فەڵەستینی، ڕایگەیاند: پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت: سوورییەکان لە ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدەدا براوەن. گوتیشی: جێبەجکردنی ڕێککەوتنەکە ئارامی، ئاسایش و ئاشتی لە سووریا بەرقەرار دەکات.
جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ڕێککەوتنەکە بە تەواویی جێبەجێ بکرێت.
ئەردۆغان، دەشڵێت: تورکیا هەموو هەوڵێک بۆ پاککردنەوەی سووریا لە تیرۆر بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، تورکیا دەیەوێت هەموو ناوچەکە بە بێ هیچ جیاکارییەکی ئایینی و تائیفی و قەومی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بژین.
لەبارەی برایەتی کورد و عەرەب وتورکەوە گوتی: گرنگی بە برایەتی نێوان تورک، کورد و عەرەب دەدەین و هەموو پیلانەکان پووچەڵ دەکەینەوە و داهاتوومان مسۆگەر دەکەین.
دوێنێ دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) کۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێک ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.