هاوسەری ئەستێرەیەکی هۆڵیود گیانی لەدەستدا
بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا
K24- هەولێر:
کێلی پرێستۆن، هاوسەری ئەستێرەی هۆڵیود، جۆنت تراڤۆڵتا، بەهۆی شێرپەنجەی مەمک، لە تەمەنی 57 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
ئەو خاتوونە ماوەی دوو ساڵە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت، بەڵام لەو جەنگە براوە نەبوو.
جۆن لە پۆستێکی ئینستاگرامدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و مردنی ئەکتەر و مۆدێلی پێشوو کە ماوەی 29 ساڵە هاوسەرن راگەیاند.
جۆن لەو بارەوە نووسیویەتی، ژیان و خۆشەویستی کێلی هەمیشە لە بیرمدا دەبێت، ئیدی من ئاگام لە منداڵەکان دەبێت کە دایکیان لەدەستداوە.
هەردووکیان خاوەنی سێ منداڵ بوون، بەڵام یەکێکیان بەهۆی نەخۆشی، گیانی لەدەستدا.
جۆن تراڤۆڵتا، ئەکتەر، گۆرانیبێژ، سەماکەر و فڕۆکەوانێکی ئەمەریکییە و خاوەن چەندەها فیلمی ناودار و خەڵاتی هونەرییە، لە ساڵی 1954 لە ئەمەریکا لە دایکبووە.
Sky News