ئەمەریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا و مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و جەختیش دەکاتەوە، واشنتن چاودێری هەنگاو و بڕیارەکانی داهاتووی ئیدارەی نوێی سووریا دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر زاری مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەم دواییانە لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کراوە، بۆ یەکگرتنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەکگرتوویی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و حوکمڕانییەکی متمانەدار دووپات دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی واشنتنی لە توندوتیژییەکانی ئەم دوایانە دژی کەمینەکان لە سووریا دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە چاودێری ئەو بڕیارانەی ئیدارەی نوێی سووریا دەریان دەکات.
دووشه‌ممه 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، ڕێککەوتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی ڕاگەیاند، کە یەکپارچەیی خاکی سووریا سەرەکیترین خاڵی ڕێککەوتنەکەیە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرۆکایەتیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی هه‌سه‌ده تێکەڵ بە سیستەمی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا دەکرێن.
هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز و هەموو دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به دیمه‌شقه‌وه دەبه‌سترێنه‌وه.