چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووریایی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاتەیان ئاشكرا کرد

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووریایی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته ئاشكرا ده‌كه‌ن كه له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كراوه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه، 12ـی ئاداری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووریایی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كه حه‌وت كه‌س بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕاسپێردراون و دوو كه‌سیان ئافره‌تن.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه، خاڵی یه‌كه‌می ڕه‌شنووسه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئاینی ئیسلام ئاینی فه‌رمیی كۆماری سووریایه، هاوكات فیقهی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه بۆ یاسای مه‌ده‌نی و ئازادییه ئایینی و باوه‌ڕییه‌كان و ده‌وڵه‌ت ڕێز له هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌دا هاتووه، كۆماری "عه‌ره‌بی" سووری، وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی سه‌روه‌ریی ته‌واوه‌تییه كه بریتییه له سه‌روه‌ریی جوگرافی و سیاسیی و دابه‌ش ناكرێت.
خاڵێكی دیكه‌ی ڕه‌شنووسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه داده‌نرێت و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی په‌سند ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، ده‌وڵه‌ت ڕێز له مافی به‌شداریی سیاسی و پێكهێنانی پارت و ڕێكخستنی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانیی ده‌گرێت، هاوكات پابه‌ندیشه به به‌دیهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه و ڕێگگرتن له نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاشووب و دابه‌شكاری.
ده‌شڵێت: هه‌موو هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر یاسادا له ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسانن و ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بنه‌مای دادپه‌وه‌ری بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر و لێپێچینه‌وه له تاوانباران و به‌رزڕاگرتنی قوربانیان و ڕێزگرتن له "شه‌هیدان".
له خاڵێكی دیكه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، زمانی عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته.