کۆنترین کەلـلەسەری مرۆڤ دۆزرایەوە

زانایانی شوێنەوار ئاشکرایان کرد، کۆنترین کەلـلەسەری مرۆڤیان لە باکووری ئیسپانیا دۆزیوەتەوە، پێشبینی دەکەن ئەو کەلـلەسەرە هی یەکێک لە کۆنترین مرۆڤەکانی ڕۆژاوای ئەورووپا بێت.
زاناکان، دوێنێ 12ـی ئاداری 2025 ئاشکرایان کرد، ئەو ڕووفاتەی دۆزراوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ 1.1 بۆ 4.1 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، دەشڵێن: ئەگەری هەیە ئەو ڕووفاتە بگەڕێتەوە بۆ هۆمۆ ئەریکتۆس، سەرەتایترین مرۆڤ.
ساڵی 2022، زانایان چەند پارچەیەکی لای چەپی کەلـلەسەری مرۆڤێکی گەورەیان لە کنە و پشکنیندا لە ئەشکەوتی سیما دیل ئەلیفانتی لە ناوچەی ئەتابویریکا کە دەکەوێتە دووری 140 کیلۆمەتر لە باشووری ناوچەی بڵباو، دۆزیوەتەوە.
زانایان پارچەکانی کەلـلەسەرەکەیان بەیەکەوە لکاندەوە بەهۆی تەکنەلۆجیا و ئامێرە پێشکەوتووەکانی وێنەگرتنی سێ ڕەهەندی، بەمە بۆیان دەرکەوت ئەو کەلـلەسەرە کە ناویان لێی ناوە(بینک)، ناگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوانەی پێشتر، لە ناوچەی شوێنەواری ئەتابویریکا دۆزراونەتەوە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مرۆڤانەی زۆر سەرەتایین.
زانایانی شوێنەوار دەشڵێن: ئەو دۆزینەوانە ئاشکرای دەکەن، ڕۆژاوای ئەورووپا زۆر لەو مرۆڤانەی تێدا ژیاون کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنان ساڵ.