سێ ساڵ بەر لە ئێستا ژمارەیەک مووشەک لە نزیک دامەزراوەی کوردستان24 کەوتنە خوارەوە

سێ ساڵ پێش ئێستا، ژمارەیەک مووشەک لە نزیک دامەزراوەی کوردستان24 کەوتنە خوارەوە ، دوای ئەوە کاردانەوەی فراوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

پێنجشەممە، 13ـی ئاداری 2025، سێ ساڵ لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە و ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران و بە دیاریکراویش لە نزیک دامەزراوەی کوردستان24 کەوتنە خوارەوە.

هێرشەکە کاردانەوەی فراوانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هێرشە مووشەکییەکە ئەنجامی نەبووە.

بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بە دامەزراوەکە گەیشت، هەرچەندە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق دۆسیەی ئەو هێرشە بباتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەڵام نەک دۆسیەکە نەبرا، بەڵکو بێدەنگی لێکرا و دوای سێ ساڵ، لیكۆڵینەوەکان و دۆسیەکە تاوەكو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment