ئەمەریکا: پێشمەرگە ڕۆڵێكى كاریگه‌رى لە سه‌لامه‌تى و ئاسایشى ئه‌مریكا هەبوو

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا  لە پەیامێکیدا دەڵێت: بەهاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە، توانای ئۆپەراسیۆنی داعشمان لە عێراق سنووردار کردووە، دەشڵێت: کار لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەکەین بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

ستیڤ بیتنەر گوتی: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له‌ جه‌نگى دژى داعش هه‌بوو، به‌شێوەیەکی بەرچاو بۆ‌سه‌لامه‌تى و ئاسایشى ئه‌مریكا، هه‌رێمى كوردستان هاوکار بووە.

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا  دەڵێت: هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی کاریگەری لە جەنگی دژی داعش هەبوو، بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ سەلامەتی و ئاسایشی ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان هاوکار بووە.

دەشڵێت: زیاتر لە 10 ساڵە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین بە دابینکردنی مەشق و کەلوپەلی پێویست کە بوونە هۆکاری شکستی بەردەوامی داعش و نەهێشتنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.

کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا  ئاماژەی بەوە کرد، ڕادەستکردنی ئەم دواییەی تۆپهاوێژەکانی هاوتێر بە هێزەکانی پێشمەرگە، گرنگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی کاریگەر دژ بە هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش.

بیتنەر گوتی:  کار لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەکەین بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بونیاتنانی هێزێکی شەڕکەری پرۆفیشیناڵ و یەکگرتوو.

گوتیشی: پێکەوە توانای ئۆپەراسیۆنی داعشمان لە عێراق سنووردار کردووە، بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانینە بەردەوامیدان بە هەوڵە هاوبەشەکانمان لە داهاتوودا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.