مەترسی دابەزینی نرخی نەوت هەیە

مەترسی زیاتر دابەزینی نرخی نەوت هەیە

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 2% دابەزی ئەمەش بەهۆی ئەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا ئەگەری کەمکردنەوەی خواستی لەسەر نەوت دروستکردووە، هەروەها ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەی ئۆپێک بڕیار لەسەر زیادکردنی بەرهەم بدرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 43 دۆلارەوە بۆ 41 دۆلار و 84 سەنت دابەزی، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بووە 39 دۆلار و 14 سەنت.

لە کالیفۆرنیا، باڕ، مۆزەخانە، سینەما و باخچەی ئاژەڵان جارێکی تر بەهۆی کۆرۆنا داخران، ئەمەش مەترسی ئەوەی دروستکردووە لە ئەمەریکا جارێکی تر شوێنە گشتییەکان دابخرێن چونکە پێشتریش فلۆریدا و تێکساس هەمان بڕیاریان دابوو.

بڕیارە 15 ئەم مانگە، ئۆپێک کۆببێتەوە، پێشبینی ئەوە دەکرێت، بڕیار لەسەر زیادکردنی بەرهەم بدرێت.

Reuters