پیدرسن: هیچ یه‌كێك له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی سووریا دوور نه‌خرێته‌وه
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستووری نوێی سووریا هیواخوازه ئه‌م ده‌ستووره ببێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا و به‌هێزی پرۆسه‌ی قۆناغی ڕاگوزه‌ری.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، گیر پیدرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاند، ئێستا كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ڕاگوزه‌ری ڕاسته‌قینه و متمانه‌پێكراوه كه هیچ یه‌كێك په‌راوێز و دوور نه‌خاته‌وه.
پیدرسن له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هیوای خواستووه، ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوور پاڵ به سووریاوه بنێت بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا و به‌هێزی پرۆسه‌ی قۆناغی ڕاگوزه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتگیر و ڕێكخراو.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ده‌قی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له كاتێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕاده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر كرابوو و واژۆی له‌سه‌ر كردبوو.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م ده‌ستووره پشت به به‌ها ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌به‌ستێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی سووری به فره‌چه‌شنی و كولتوور و شارستانییه‌كه‌ی جیا ده‌كاته‌وه، هاوكات به‌شێكه له بنه‌ما نیشتمانی و مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری و سوودی له ده‌ستووره‌كانی پێشوو به‌تایبه‌تی ده‌ستووری ساڵی 1950 كه به ده‌ستووری سه‌ربه‌خۆیی ناسراوه، وه‌رگرتووه. ده‌شڵێت، ئه‌م ده‌ستووره بریتییه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سووریا.
ده‌ستووری نوێی سووریا له 53 مادده و چه‌ندین باب پێك هاتووه، له بابی یه‌كه‌مدا كه تایبه‌ته به مادده گشتییه‌كان و له مادده‌ی یه‌كدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه "كۆماری عه‌ره‌بی سووریا" ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی جوگرفرافی و سیاسییه و دابه‌ش ناكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له به‌شێكی به‌رنادرێت.
مادده‌ی دوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌وڵه‌تی سووریا له پێناو سیسته‌مێكی سیاسیی كه پشت به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و ڕێز و شكۆی هاووڵاتییان ده‌به‌ستێت، دامه‌زراوه.
بڕگه‌ی یه‌كی مادده‌ی سێ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئیسلام ئایینی فه‌رمیی كۆماری سووریایه و فیقهی ئیسلامیش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه. بڕگه‌ی دووی هه‌مان مادده ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ڕێزگرتن له ئایینه ئاسمانییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كردووه. له بڕگه‌ی سێ‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، باری كه‌سیی بۆ ته‌واوی پێكهاته ئایینییه‌كان به پێی یاسای به‌ركاری وڵات پارێزراو ده‌بێت.
هه‌ر چی مادده‌ی چوارده‌یه، پاته‌ی كردووه‌ته‌وه، هه‌مووان مافی به‌شداریی سیاسی و پێكهێنانی پارت و ڕێكخستنی سیاسی‌یان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و به پێی یاسای نوێی وڵات.
مادده‌ی 21 په‌یوه‌سته به ئافره‌تان و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان و پاراستنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان و ڕۆڵ و كاریگه‌رییان له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه و مافی به‌شدارییان له كایه جیاجیاكانی كاركردن و فێربوون و پاراستنیان له هه‌ر جۆره سته‌م و چه‌وسانه‌وه و توندوتیژییه‌ك.