پۆلیسی تورکیا 5 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئێران دەستگیر کرد

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پۆلیسی تورکیا پێنج تۆمەتباری بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ دەزگایەکی هەواڵگریی ئێران، دەستگیر کرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی DHA لە ئەستەنبوڵ، ئەفسەرانی تورکیا لە هەڵمەتێکدا لە ئەستەنبوڵ، هەروەها لە ئەنتالیا و مێرسین لە باشووری وڵات پێنج کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئێران دەستگیر کردووە.
ڕاپۆرتی ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتباران زانیارییان لەسەر بنکە سەربازییەکان و ناوچە سەرەکییەکانی تورکیا کۆ کردووەتەوە پێش ئەوەی بیگوازنەوە بۆ هەواڵگری ئێران.
هەروەها پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەگەزنامەی تۆمەتباران نەدۆزراوەتەوە.