ستارمەر: پوتین سەبارەت بە ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕژد نییە

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی کردەوە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەبێت واز لە یاریی ئاگر بەست بهێنێت و بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان .
پێش کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان، ستارمەر گوتی: ناتوانین ڕێگە بە سەرۆک پوتین بدەین دەستکاریی ڕێککەوتنەکەی سەرۆک ترەمپ بکات.
ستارمەر، لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: بێبایەخکردنی تەواوەتی کرێملن بە پێشنیازی ئاگربەستی سەرۆک ترەمپ تەنیا ئەوە دەسەلمێنێت، پوتین لە بەدەستهێنانی ئاشتیدا ڕژد نییە.
دەشڵێت: ئەگەر ڕووسیا هاتە سەر مێزی دانوستان، دەبێت ئامادە بیت چاودێریی ئاگربەستەکە بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئاشتییەکی جددی و بەردەوام بێت.
کییەر ستارمەر هەروەها جەختی لەوەش کردەوە "ئەگەر ئەو کارە نەکەن، دەبێت هەرچی لە تواناماندا هەیە بیکەین بۆ زیادکردنی گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ڕووسیا بۆ دڵنیابوون لە کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە."