بەریتانیا میوانداریی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئاشتی لە ئۆکرانیا، دەکات

بە بەشداریی 25 سەرۆکی وڵاتانی جیهان، لەندەن میوانداریی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئاشتی لە ئۆکرانیا، دەکات.
شەممە 15ـی ئاداری 2025، بە بەشداریی 25 سەرۆکی وڵاتانی جیهان، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئاشتی لە ئۆکرانیا دەکات بۆ گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا، ستارمەر پێی وایە پرسەکە بە گرنگییەوە وەرنەگیراوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی داونینگ ستریت، چەند وڵاتێکی ئەورووپا هاوتا لەگەڵ ئۆکرانیا و ناتۆ و کۆمیسیاری ئەورووپا، کەنەدا و ئۆسترالیا بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن، بڕیارە هەمووان کار لەسەر ئەوە بکەن هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیی بەردەوام لە ئۆکرانیا دروست بکەن.