لە کوردستان خوێنەری دیجیتاڵی زۆر بووە

خواست لەسەر خوێندنەوەی کتێبی دیجیتاڵی زیادی کردووە و سۆشیال میدیا و کتێبخانەکان پێکەوە هاوکارن بۆ پەیداکردنی خوێنەری نوێ و هێشتنەوە خوێنەران.
حەمەد ئەمین، خوێنەر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "بە موبایل دەخوێنمەوە جار جارەش لە مزگەوت قورئان دەخوێنمەوە. موبایل، کارئاسانیی زۆری بۆ خوێنەر کردووە کە بییەوێت بخوێنێتەوە لەوێ دەتوانی تەفسیریش بخوێنیتەوە."
لەلایەکی دیکەوە شەفیق محەممەد، خاوەن کتێبجانە، دەڵێت: ئێستە زۆرینەی هاووڵاتییان کاتیان کەمە لە ڕێگەی موبایل و سۆشیال میدیا ئەو کتێبانەی حەزیان لێیە دەخوێننەوە و دواتر بڕیاری لەسەر دەدەن بیکڕن یاخود نەیکڕن.
وەرگێران و نووسینی زۆری نووسەران، ئاماژەیە بۆ خواستی بەردەوام بۆ خوێندنەوەی کتێب، ڕۆشنبیرانیش هەموو هەوڵیکیان دەخەنە گەڕ بۆ هێشتنەوەی خوێنەر، جا بە شێوازی دیجیتاڵی بن، یاخود وەک کتێبی چاپکراو.