بەھای تومەن بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

.

K24 - ھەولێر

تومەنی ئێران گەیشتووەتە خراپترین ئاست بەرامبەر بە دۆلاری و لە ماوەی سێ ساڵدا 70%ی بەھاكەی لەدەستداوە.

پێگەی بۆنابستـی تایبەت بە نرخی تومەن لە بازاڕەكانی ئێران بڵاویكردەوە، بەھای تومەنی ئێرانی گەیشتووەتە نزمترین ئاستی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی لێكەوتە ئابوورییەكان لە ئەنجامی سزاكانی ئەمەریكا و ھەروەھا تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ھەر بەگوێرەی پێگەكە، لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەھای ھەر دۆلارێك یەكسان بووە بە  235 ھەزار و 500 تومەن، ئەوەش لەكاتێكدایە  لە 2018 ـەوە تاوەكو ئێستا تومەنی ئێران بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی نزیكەی 70% بەھاكەی لەدەستداوە.