پارتی سۆسیالیستی پێشكه‌وتووخواز: وه‌لید جونبوڵات دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی درووزیی ڕەت دەکاتەوە

چل و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر تیرۆكردنی كه‌مال جونبوڵات تێ ده‌په‌ڕێت؛ هاوكات وه‌لیدی كوڕی ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گرێت و بۆنه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕێك ده‌خات و ده‌شڵێت، نیازی وایه سه‌ردانی سووریا بكات و له‌گه‌ڵ درووزه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 16ـی ئاداری 2025، چل و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر تیرۆكردنی كه‌مال جونبوڵات، سه‌ركرده‌ی درووزه‌كان تێ ده‌په‌ڕێت. ئه‌م یاده هاوكاته له‌گه‌ڵ دوو ڕووداوی گرنگ و مێژوویی؛ یه‌كه‌میان ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ده‌ستگیركردنی لیول ئیبراهیم حوێجی كه به تیرۆركردنه‌كه‌ی تۆمه‌تباره، دووه‌میشیان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریایه له لایه‌ن درووزه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیله بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌و پرسه له گۆشه‌نیگای پاراستنیان.
بڕیار وایه پارتی سۆسیالیستی پێشكه‌وتووخواز به سه‌رۆكایه‌تی وه‌لید جونبوڵات سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌م یاده بكاته‌وه. هاوكات زافر ناسر، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و پارته به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـی ڕاگه‌یاندووه، له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی درووزه‌كانی سووریا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.
زافر ناسر گوتووشیه‌تی، وه‌لید جونبوڵات دژی بیرۆكه‌ی كه‌مینه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی درووزییه كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ورووژێنرێت و ده‌قۆسرێته‌وه.
ئه‌مینداری پارتی سۆسیالیستی پێشكه‌وتووخواز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وه‌لید جونبوڵات نیازی وایه به‌م زووانه سه‌ردانی سووریا بكات و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی درووزه‌كان كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌و هه‌وڵانه بگرێت كه ده‌یانه‌وێت "ناسنامه‌ی سووریایی، عه‌ره‌بی و ئیسلامی له درووزه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه."