سێنتکۆم: هێرشمان کردە سەر حووسییەکانی یەمەن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ،سێنتکۆم' گرتەڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، هێرشیان کردووەتە سەر حووسیەکانی یەمەن.
سێنتکۆم ڕایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەست پێ کردووە کە پێک هاتووە لە هێرشی ورد بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن، ئەوەش لە پێناو بەرگریی و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ کەشتیوانان.
ئەنیس ئەسبەحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە گەیشتووەتە 31 کەس و 101 دیکەش بریندارن کە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنین و ژن و منداڵن و ژمارەکەش لە زیاد بووندایە.
ئەو گوتەبێژە دەڵێت: دەستدرێژیی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن پەرەسەندنێکی تاوانکارییە، ئیرادەی گەلی یەمەن بەو هێرشانە ناشکێنێت و تەنیا ئیرادەی ئەوان بۆ پشتیوانیی غەززە و بەرخۆدان زیاتر دەکات.
ئەسبەحی، ئیدانەی پەلاماری سەر ناوچە مەدەنی و نیشتەجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی سەنعای کرد، کە پەرەسەندنێکی تاوانکاری سیستماتیک و پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.
ڕۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، تەقینەوەیەک سەنعای هەژاند، ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کە پێگەی حووسییەکانی باکووری ڕۆژئاوای پایتەختی بۆمباران کرد.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئەمەریکا کردەیەکی سەربازیی یەکلاکەرەوەی دژی حووسییەکانی یەمەن دەست پێ کردووە."
ترەمپ، هەڕەشەی لە گرووپی حووسییەکانی یەمەن کرد بە بەکارهێنانی بەهێزترین هێزی دژ بە بنکەکانیان و لێپرسینەوە لەو گرووپە لە هێرشەکانی دەریای سوور، هەروەها هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز کرد لە دژی ئەوان.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال)ی خۆیدا نووسیویەتی "ئەمڕۆ فەرمانم بە سوپای ئەمەریکا کرد، هەنگاوی یەکلاکەرەوە دژی تیرۆریستانی حووسی لە یەمەن بگرنەبەر. ئەوان هەڵمەتێکیان وەکو چەتەی دەریا لە توندوتیژی و تیرۆر، دژی کەشتی و فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی و ئەوانی دیکە کردووە."
ئاماژەی بەوەش کرد "ئێمە بەرگەی هێرشەکانی حووسییەکان ناگرین بۆ سەر کەشتییە ئەمەریکییەکان. هێزێکی زۆر بەکار دەهێنین تاوەکو ئامانجەکەمان بەدەست بهێنین. حووسییەکان کەشتیوانییان لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان خنکاندووە، بەمەش بەشێکی بەرفراوانی بازرگانی جیهانی وەستاندووە، هێرشیان کردە سەر بنەمای بنەڕەتی ئازادیی گەشتکردن کە بازرگانی نێودەوڵەتی پێوە بەندە."
ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەیەوە بەحووسییەکان گوت: بۆ هەموو تیرۆریستانی حووسی، کاتتان تەواو بووە، و دەبێت هێرشەکانتان بوەستێنن، ئەگەر نا لە ئەمڕۆوە هێرشی ئێمە دەست پێ دەکات، ئەگەر نەیوەستێنن، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت وەک ئەوەی پێشتر نەتانبینیوە!
العمليات التي تنفذها #القيادة_المركزية_الأمريكية (#سنتكوم) ضد الحوثيين المدعومين من إيران مستمرة... pic.twitter.com/7SptJ1sEbB
— U.S. Central Command (@CENTCOMArabic) March 15, 2025
ڕۆژی هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵلا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، هێرش کراوەتە سەر ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییان له سه‌نعای یه‌مه‌ن و هه‌ردوو پارێزگای عیمران و حوده‌یده.
حووسییه‌كان ڕوونیشیان كردەوە، پەلاماردانی بنكه‌كانیان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیله‌وه بووه بو سەر ناوچه ستراتیجییه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش خرایه ڕوو، نزیكه‌ی 30 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نعا كه چه‌ند دامه‌زراوه و جبه‌خانه‌ی له ناوچه‌كه، هاوكات ژماره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ش كرانه سه‌ر ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری ڕه‌ئیس عیسا و به‌نده‌ری حوده‌یده، كه شاده‌ماری گه‌یشتنی خواردن و سووته‌مه‌نییه بۆ یه‌مه‌ن.
حووسییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌و هێرشانه سه‌ختترین بوون له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2025ـوه. سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش گوتوویه‌تی، وه‌ڵامێكی توندی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.