جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەمید ئەلشەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان دەکەنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاداری 2025، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کۆ بوونەتەوە."
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و ئەمنيی عێراق و ناوچەکە کراوەتەوە، هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرایەوە.
