نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئەمڕۆ ئۆپێک کۆدەبێتەوە
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپێک بۆ بڕیاردان لەبارەی بەرهەمی نەوت کۆدەبێتەوە، بەڵام نرخی نەوت بەهۆی گۆرانی یەدەگی نەوت لە ئەمەریکا کەمێک بەرزبووەوە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی بەرێنت 19 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 43 دۆلار و 9 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بووە 40 دۆلار و 46 سەنت.
ئەگەر ئەمڕۆ ئۆپێک بڕیاربدات بەرهەمی نەوت زیاد بکات، ئەوا نرخی نەوت دادەبەزێت یاخود لانی کەم لە 40 دۆلار زیاتر بەرز نابێتەوە بۆ ئەمساڵ، مەگەر ئەوەی کۆتایی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.
Reuters