بەلەمێکی کۆچبەران لە قوبرس نقوم بوو

میدیاکانی قوبرس ڕایانگەیاند،  هەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرم و  ڕزگاربووانی بەلەمە نقومبووەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی  کەناری قوبرس بەردەوامە.

ڕۆژنامەی فیلێفتێرۆسی ڕۆژانەی قوبرسی بڵاویکردەوە، 21 کەس لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە نزیکەی 20 بۆ 25 میلی دەریایی لە کیپ گریکۆوە لە لێواری باشووری ڕۆژهەڵاتی قوبرس وەرگەڕا.

دەگوترێت، بەلەمەکەی نقوم بووە، لە تەرتوسی سوریاوە بەڕێکەوتووە.

ناوەندی هەماهەنگی گەڕان و ڕزگارکردنی قوبرس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەوڵەکانی گەڕان بەردەوامە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە هیچ وردەکارییەک لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.