فوئاد حوسێن: سازشکردنی مێژوویی واتە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دەڵێت: سازشکردنی مێژوویی بە واتای ئەگەری ڕێککەوتنی واشنتن و تاران دێت لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمی.
دووشەممە 17ـی ئاداری 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەڤزۆنیدا ڕایگەیاند "هێرشەکانی ئەمەریکا دەیکاتە سەر حووسییەکان، بەشێکە لەو فشارانەی دروستی دەکات بۆ سازشکردنی مێژوویی لەگەڵ ئێران."
دەشڵێت: ترسمان لەوە هەیە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن بەردەوام بێت.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد، ئەمەریکا داوای لەوان نەکردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بپچڕێنن، گوتی: ئامانجمانە عێراق لە شەڕ دوور بخەینەوە.
هەر ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، له ڕێگه‌ی هێزه‌وه ئاشتیی له یه‌مه‌ن دابین ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئه‌و وڵاته نییه.
پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی هێرشه‌كانی پاراستنی ڕێگا ده‌ریاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ژێرخانی ئابووری و پیشه‌سازیی دروستكردنی چه‌ك و باره‌گا و سه‌ركرده‌كانی حووسییه‌كانه.