سوپای ئیسرائیل: تۆپخانه‌كانی سووریامان له باشووری ئه‌و وڵاته به ئامانج گرت

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل هێرشی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر تۆپخانه‌كانی سووریا له باشووری ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند؛ ده‌شڵێت، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به ئامانج ده‌گرن.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، ئه‌فیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر تۆپخانه‌كانی سووریا له ناوچه‌ی خان ئه‌رنه‌به له باشووری ئه‌و وڵاته كه ببوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
ئه‌فیخای ئه‌درعی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له باشووری سووریا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئیسرائیل، بۆیه له هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌بێت به ئامانجی ده‌گرن.
شه‌وی 17ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر باشووری سووریا. له لای خۆیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سووری (سانا) ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری پارێزگای ده‌رعا دوو كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌یش كوژراون.