كۆشكی سپی: تره‌مپ و پوتین به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد

كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ڕووسیا كۆتایی پێ هات.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆتایی پێهات.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كاتژمێرێكی خایاندووه و به باشی به‌ڕێوه چووه.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیبووی "بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتین قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون."
هەروەها ئاماژەی به‌وه‌ش كردبوو "هەموو هەفتەیەک دوو هەزار 500 سەرباز لە هەردوولا دەکوژرێن، بۆیە زۆر بە پەرۆشم بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتین بۆ کۆتییهێنان بەو جەنگە."
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ بۆ 30 ڕۆژ، ڕازیی بووە.
هەروەها گوتی: هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئۆکرانیا هەبووە، ئەوان بە ڕاگرتنی جەنگ ڕازیی بوونە، گەیشتووینەتە ئەو قۆناغە جەنگ بۆ هەمیشە ڕابگرین.
ئاماژەشی دا " ئێستا چاوەڕێ وەڵامی ڕووسیا دەکەین و لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی ترەمپ و پوتین زانیاری زیاتر لەو بارەوە دەزانین."